بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، لە پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە دیمەشق هەواڵی دا و ڕایگەیاند: لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە هاوێری زیندانی ئەقتان لە ڕەقە شەڕێکی قورس هەڵگیرساوە.
ڕاشیگەیاند: هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە عەینعیسا، شەدادە و ڕەقە هێرشیان کردۆتە سەر هێزە کوردەکان.
ئەوە شەڕ و هێرشە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێککەوتنی 14 بڕگەیی لە نێوان هەسەدە و دیمەشق هەواڵیان دابوو.
Your Comment